تاقیگەکانی پەروەردەیی
سایتی کۆمپیوتەری بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر
سایتی کۆمپیوتەری بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری بە ٣٠ کۆمپیوتەر ئامادەکراوە کە بۆ بەرنامەسازی و بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە بەردەستی خوێندکارانە. هەموو سیستەمەکان نوێترین وەشانەی سۆفتوێری تایبەتمەندی کۆمپیوتەریان لەسەرە کە پێیەویستی خوێندکاران و داواکاری مامۆستایان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی خوێندکارییەکان لەسەرنەریشکراوە.
بە پێی ئەوەی هەندێک وانەی تایبەتمەندی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری پێویستیان بە کارکردنی کرداری لە کارگەی کۆمپیوتەردا هەیە بۆ تێگەیشتنی باشتری خوێندکاران، بۆیە لە پێویستیدا ئەم وانانە لە سایتی کۆمپیوتەردا بە شێوەیەکی کرداری ئەنجام دەدرێن.
تاقیگەی نەرمەکاڵا و تۆڕ
وانەکان:
-
سیستەمی کارپێکەری
-
بنکەی دراوە
-
تۆڕە کۆمپیوترییەکان
-
کارگەی کۆمپیوتەر
توانا:
٢٠ کەس لە هەر دانیشتنێکدا
تاقیگەی سوڕی لۆجیک و پێکهاتەی کۆمپیوتەر
وانەکان:
-
سوڕی لۆجیک
-
پێکهاتەی کۆمپیوتەر
-
تاقیکردنەوەکانی بەشی کارەبا
توانا:
١٢ کەس لە هەر دانیشتنێکدا