18 11 2025

لە چوارەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی زانکۆدا، ڕەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی دکتۆر عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە درا.

پلەبەرزکردنەوەی ئەکادیمیی ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لە چوارەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی زانکۆدا کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی نووسینگەی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو، ڕەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی دکتۆر عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە بەم شێوەیەی خوارەوە درا:

بەڕێز دکتۆر عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی فیزیک-فۆتۆنیک، لە پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەرەوە بۆ پلەی پرۆفیسۆر.

سکرتارییەتی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی زانکۆ وێڕای پیرۆزبایی گەرم، لە خوای گەورە داواکارە تەندروستیی باش، خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی ڕۆژافزوون بە ناوبراو و خانەوادە بەڕێزەکەی ببەخشێت.