26 05 2026

بە فەرمانی سەرۆکی زانکۆ؛

سەرپەرشتیاری ناوەندی بەڵگەنامە و دەستنووسەکانی زانکۆی کوردستان دەستنیشان کرا

دکتۆر عادل سی‌وسێ‌مەردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، لە فەرمانێکدا دکتۆر سەید نەوید نەقشبەندی وەک سەرپەرشتیاری ناوەندی بەڵگەنامە و دەستنووسەکانی زانکۆ دەستنیشان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لەو فەرمانەی کە لەلایەن دکتۆر عادل سی‌وسێ‌مەردە بۆ دکتۆر سەید نەوید نەقشبەندی دەرچووە، هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی پابەندبوون، ئەزموون و زانیارییەکانی بەڕێزتان، بەپێی ئەم فەرمانە و وێڕای پاراستنی بەرپرسیارێتییە فێرکاری و توێژینەوەییەکانتان، لە ڕێکەوتی ١٤٠٥/٣/١ەوە وەک سەرپەرشتیاری ناوەندی بەڵگەنامە و دەستنووسەکانی زانکۆ دەستنیشان دەکرێن."

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە بەشێکی دیکەی ئەم فەرمانەدا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی سوودوەرگرتن لە هاوفکری و هاوکاریی زانکۆییەکان، ئاماژەی بە هەڵگرتنی هەنگاوی بنەڕەتی لە پێناو گەشەپێدانی چەندایەتی و چۆنایەتی ئەم ناوەندە کردووە.

دکتۆر سی‌وسێ‌مەردە لە کۆتایی فەرمانەکەدا، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دکتۆر نەقشبەندی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێسپێردراوەکاندا لە یەزدانی مەزن خواستووە.