04 01 2026

بانگەوازی وەرگرتنی قوتابیانی بەهرە درەوشاوە بەبێ تاقیکردنەوە لە زانکۆی کوردستان بۆ قۆناغی ماستەر (ساڵی خوێندنی ١٤٠٥-١٤٠٦)

زانکۆی کوردستان بەپێی پەیڕەوی وەرگرتنی بەهرە درەوشاوەکان بەبێ تاقیکردنەوە لە قۆناغی ماستەر، لەنێوان قوتابیانی خاوەن مەرجی قۆناغی بەکالۆریۆسی پەیوەست (کارشناسی پیوسته) بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٥-١٤٠٦ قوتابی وەردەگرێت. ئەم بانگەوازە بۆ سەرجەم بەش و پسپۆڕییەکانی قۆناغی ماستەری زانکۆی کوردستانە کە لە ساڵی خوێندنی ١٤٠٥-١٤٠٦دا خاوەنی توانای وەرگرتنی ڕۆژانەن (خوێندنی بێ بەرامبەر) لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی گشتیی ماستەرەوە (بەشە کاراکان).